حكومەتی عێراق بڕیاری دا مووچەی سێ‌ مانگ رەوانە بكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڕیاری دا بڕی 700 ملیار دینار وەك قەرز بۆ هەر مانگێكی مووچەی فەرمانبەران بنێرێت و بڕیارەكەش بۆ سێ‌ مانگ دەبێت

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا بۆ سێ‌ مانگ بڕی 700 ملیار " دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی ئەیلوولی 2023  ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا، ئەو كۆبوونەوەیە دەبووایە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی سەردانی سوودانی بۆ ئەمریكا، بە ئامانجی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ پێشخرا.

هەر چەندە شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە كۆبوونەوەكانی لە بەغدا داوای 800 ملیار دیناری كردبوو بۆ مووچەی فەرمانبەران، بەڵام ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە بۆ هەر مانگێك بڕی 700 ملیار دینار بنێرێت. تا ئێستا مووچەخۆرانی كوردستان مووچەی مانگی تەمووز و ئابیان وەرنەگرتووە، ئەمە لە كاتێكدایە كە بەغدا دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول كردووە

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین