ئەگەر بەنداوی مووسڵ بتەقێ چی روو دەدات؟ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

تۆڕی ناشیۆناڵ جیوگرافیكی ئەمریكی هۆشداری لە تەقینی بەنداوی مووسڵ داوە و بە مەترسیدارترین بەنداو لەسەر ئاستی جیهان وەسفى دەكات و دەشڵێ‌، "ئەگەر بتەقێ‌ بە بەرزی 21 مەتر ئاو مووسڵ نوقم دەكات".

ماڵپەڕی كەناڵی حوڕە شەوی رابردوو 16ی ئەیلوولی 2023 لە راپۆرتێكدا هۆشداری لە تەقینی بەنداوی مووسڵ دەدات و دەڵێ‌، "ئەگەر ئەم بەنداوە بڕوخێت كارەساتەكەی عێراق لە شاری دەرنەی لییبا گەورەتر دەبێت". 

حوڕە پشتی بەو زانیارییانە بەستووە كە لە تۆڕی ناشیوناڵ جیوگرافیكی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە ئەگەر بەنداوەكە بتەقێ ئەوا لە چەند كاتژمێری یەكەم بە بەرزیی 21 مەتر تەواوی شاری مووسڵ نوقم دەبێت و دواتر شەپۆلێكی ئاوی بە دوورى 280 كیلۆمەتر بەرەو باشوور بە رووباری دیجلە تێدەپەڕێت. 

بۆیە بە مەترسیدارترین بەنداو دادەنرێت و لە ساڵانی رابردوودا چەندان جار هۆشداری لەلایەن سوپای ئەمریكا لە تەقینی بەنداوەكە دراوە، چونكە كێشەی سەرەكی بەنداوەكە ئەوەیە بە گەچ دروستكراوە و دەبێت بەردەوام بە چیمەتۆ درزەكانی چاك بكرێتەوە.

ئەو بەنداوە لە ساڵی 1984 تەواو بووە، بەرزییەكەی 113 مەتر و پانییەكەی سێ‌ كیلۆمەترە. هەرچەندە وەزیری سەرچاوەكانی ئاو دڵنیایی لە نۆژەنكرنەوەی داوە، بەڵام هیچ بەرپرسێكی وەزارەتەكە ئامادە نەبووە سەرنجی خۆی لەسەر ئەو زانیارییە نوێیانە بدات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین