سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: بەیتۆجان جێگەیەکی شایستەی لەمیوزیک و گۆرانیی کوردی دا گرتووە کوردستانی

نوچەنێت:

بەیتۆجان هونەرمەندى ناودارى کورد لە تەمەنى (68) ساڵى کۆچى دواییکرد. سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى بنەماڵەکەى دەکات و تێیدا هاتووە، سەرەخۆشی لە ماڵبات و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەم، هاوبەشی خەمتانم.

ڕۆژى سێشەممە (12/ئەیلوول/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى سەرەخۆشى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کۆچی دوایی هونەرمەند بەیتۆجان ئێمەی خەمبار کرد.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا نووسیویەتى، هونەرمەند بەیتۆجان بە ئاواز و گۆرانی و هونەرە بەرزەکەی، جێگەیەکی شایستە و ئاستێکی بەرزی لە میوزیک و گۆرانیی کوردی دا گرتووە و هەمیشە یادی بە زیندوویی دەمێنێتەوە. گیانی شاد.

هونەرمەند بەیتۆجان، لە (1955)دا لەچارۆچەکەى فارقینی سەر بە پارێزگای ئامەدى باکوورى کوردستان لەدایکبووە، ئەمڕۆ بە هۆى نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دواییکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین