بکوژى سێ هاووڵاتییەکەى قەڵادزێ دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و ئاسایشى راپەڕین لەڕاگەیێندراوێکى هاوبەشدا، دەستگیرکردنى بکوژوى سەرەکى سێ هاووڵاتییەکەى قەڵادزێ ڕاگەیاند و دەڵێت، پیشەى پێشمەرگەیە.

ڕۆژى سێشەممە (12/ئەیلوول/2023) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی لە (7-9-2023) لە قەڵادزێ (3) کەس لە یەک کات و شوێن کوژران، دەست بەجێ لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد و زانیاری ورد و دروست لە ڕوداوی کوشتنەکە کۆکرایەوە.

لەڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد بەسود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری کردن لە ئەنجامدا تواندرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت، دەرکەوت تۆمەتبار لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتنەکە ڕای کردووە بۆ دەروەی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین. زانیاریە دروستەکان دەریانخست تۆمەتباری سەرەکی دوای ئەنجام دانی تاوانی کوشتنەکە ڕای کردووە بۆ سنوری کۆڕێ سەربە قەزای شەقڵاوە لە ماڵێک خۆی حەشار داوە.

لەبەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، بەهاوکارى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى هەرێم و پۆلیسى هەولێر، لە لایەن پۆلیسی کۆڕی و ئاسایشی سنورەکە تواندرا تۆمەتباری سەرەکی بکوژی (3) کەسەکەی قەڵادزێ دەستگیر بکرێت. تۆمەتبارەکە ناوی (ق،هـ،ع) لەدایک بووی ساڵی (1994)پیشەی پێشمەرگەیە.

دەشڵێت: لە ئێستادا چاوەڕوان دەکەین تۆمەتباری ناوبراو ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین بکرێتەوە، ئەمەش بەهۆی تایبەتمەندی شوێنی ڕوداوەکە وە بۆئەوەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین