به‌رپرسێكى ئه‌مریكى: عێراق داواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى‌ ئێمه‌ى نه‌كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جوى هود یاریده‌رده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزیك، دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ له‌میانه‌ى گفتوگۆى ستراتیژیدا عێراق داواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى نه‌كردووه‌.

جوى هود له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ باس له‌ گفتوگۆى نێوان ئه‌مریكا و عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "له‌میانه‌ى دانوستاندنه‌كان عێراق داواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئێمه‌ نه‌كردووه‌".

له‌ هه‌مان دیمانه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، وڵاته‌كه‌ى هیچ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌ عێراق نییه‌ و ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ بۆ راوێژ و راهێنانى هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌،  ده‌شڵێ، "ئێمه‌ له‌و وڵاتى ئه‌وان میوانین و دووپاتیان بۆ ئێمه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆششێكى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن بۆ پاراستنى ئێمه‌".

جوى هود باس له‌وه‌ ده‌كات هێشتا داعش به‌ ته‌واوى شكستى نه‌هێناوه‌ و بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌ك پێشتر له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كان هاوكاریى یه‌كتر بكه‌ن و ده‌ڵێ، "پێشتر هێزه‌كانى ئێمه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ ئازاكانى كورد به‌ یه‌كه‌وه‌ به‌ره‌نگارى داعش بووینه‌وه‌".

دوێنێ چوارشه‌م سێیه‌م خولى گفتوگۆى ستراتیژى ئه‌مریكا و عێراق له‌ رێگه‌ى په‌یوه‌ندى بنیراوه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن عێراق فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و له‌لایه‌ن ئه‌مریكایشه‌وه‌ ئه‌نتۆنى بلینكن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تى دانیشتنه‌كه‌ ده‌كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین