هەولێر و ناشڤێڵ بوونە دەستە خوشک کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى ناشڤێڵ بە فەرمى رێککەوتنامەى دەستەخوشکی نێوان هەولێر و ناشڤێڵ واژۆ دەکەن، بەپێى ڕێککەوتنەکە هەردوولا پەرە بە کەرتى كه‌شتوگوزار دەدەن.

ڕۆژى هەینى (نۆ/ئەیلوول/2023) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی ناشڤێڵ، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی تریفە عەزیز، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا و کۆمەڵێک لە کەسایەتی سیاسی هەرێم و ئەمەریکا و رەوەندی کوردی، بە فەرمی رێککەوتنامەى دەستەخوشکی نێوان هەولێر و ناشڤێڵ واژۆکرا.

لەدواى ڕێوڕەسمە جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی ناشڤێڵ، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كارێكی زۆر بێ وێنه‌یه‌ كه‌ دوو كو‌لتووری جیاواز به‌یه‌كه‌وه‌ ببه‌ستینه‌وه‌.

سەرۆکی شارەوانی ناشڤێڵ ئاماژەى بەوەشکرد، هه‌ولێر و ناشڤێڵ له‌ زۆر رووه‌وه‌ هاوبه‌شن به‌تایبه‌تی له‌ بواری سه‌رمایه‌گوزاریدا، جگه‌ له‌وه‌ "هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندی له‌ نێوان خه‌ڵكی هه‌ردوو شاریشدا دروست بكه‌ین، له‌پێناو پته‌وكردنی دۆستایه‌تیمان، كه‌رتی كه‌شتوگوزاریش له‌ نێوان هه‌ردوو شاره‌كه‌دا په‌ره‌ی پێدەدەین.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانى گوتیشى، ناشڤێڵ تەنیا ماڵێک نییە بۆ میوزیک، کە من دەزانم لە هەولێر موسیزیانی گەورە هەن، بەڵکو ناشڤێڵ ناوەندێکی پەروەردەییە، بڕوام وایە گەنجی ئێمە دەتوانن دەستبکەن بەوەی بەیەکەوە گەشە بکەن و بەرەوپێشەوە بچن.

ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، ئەمرۆ بۆ ئێمەی هەولێر رۆژێکی مێژووییە، هەروەها رۆژێکی پڕ لە سەروەرییە، هاوکات ئومێد خۆشناو، رێز و سڵاوی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە رەوەندی کوردی شاری ناشڤێڵ.

بە وتەى پارێزگاری هەولێر ئەم پرۆسەیەی ئەمڕۆ واژۆکردنی ئەم دەستەخوشکییە لەساڵی 2014ـەوە کاری لەسەر دەکرێت و دەڵێت "بەڵام لە ساڵی رابردوو هەردوولامان بڕیارماندا بگەیەنە ئەنجام و دەستبکەین بە واژۆکردنی ئەم رێککەوتنە".

هەردوو شار ئامانجانیان لەو ڕێککەوتنە ئەوەیە، کاریگەریى لەسەر بەرەوەپێشبردنی جووڵەی بازرگانی نێوان هەردوولا و سوودگەیاندن لە سێکتەرەکانی کولتووری، پەروەردەیی، تەندروستی و هونەری هەبێت.

پڕۆسەی بەدەستەخووشکبوونی دوو شار دوور و درێژە و کاری زۆری دەوێت. لە ساڵی (2014)ـەوە بیرۆکەی بەدەستەخوشکبوونی هەولێر و ناشڤێڵ هاتە ئاراوە، ماوەی سێ ساڵیشە بەچڕی کاری لەسەر دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین