سوودانی هەوڵی داوە بەڵام سەركەوتوو نەبووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی عەرەب لە راپۆررتێكدا باس لەوە دەكات محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەوڵی باشكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەولێر داوە، بەڵام چەندان دۆسیەی گرنگ ماون لە شێوەی بودجە و داهاتی نەوت كە چارەسەر نەكراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە حەوتی ئەیلوولی 2023 رۆژنامەی عەرەب لە راپۆرتێكدا باسی لەوە كردووە، هەولێر پەنا بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبات، بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر بەغدا تا شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات. 

لە بەشێكی راپۆرتەكە باس لەوە كراوە، سەرەڕای ئەو كۆششەی كە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ چاككردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەولێر داویەتی، كەچی ژمارەیەك دۆسیە هێشتا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، لەوانە دۆسیەی بودجەی گشتی و داهاتی نەوت.

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات رەنگە زیانەكانی هەرێمی كوردستان بە وەستانی هەناردەی نەوت زیاتر بێت، كە ئێستاكە خەریكە دەگاتە چوار ملیار دۆلار.

دوێنێ‌ دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، لە بەشێكی دا داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بكات لە بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین