کەشناسى هەرێم: پلەى گەرما (5) پلە دادەبەزێت کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات ئێوارەى ئەمڕۆ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆ و خۆڵ هەیە، ئەمڕۆ و سبەش هەینى پلەى گەرما دادەبەزێت.

ڕۆژى پێنجشەممە (حەوت/ئەیلوول/2023) کەشناسى هەرێمى کردستان ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک تۆز هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (4-5) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سەبارەت کەشوهەواى سبەى هەینى دەڵێت، پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی کەم بە ( 1-2 ) پلە بەراوورد بە ئەمڕۆ.

کەشناسى هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو سبەى هەینى بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 39 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى

دهۆک: 37 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 40 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 38 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى

سۆران: 35 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 41 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین