ئەردۆغان میلیشیاكانی عێراق تووڕە دەكات
نوچهنێت
دوێنێ سێشەممە پێنجی ئەیلوولی 2023 رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە سەر رووداوەكانی ئەم هەفتەیەی كەركووك سەرنجی خۆی خستەڕوو و كەركووكی بە زێدی توركمان وەسف كرد و دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت كار بۆ سەقامگیری كەركووك بكرێت.
چەند لایەنێكی عێراقی ئەم لێدوانەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە دەستوەردان دەزانن، لەوانە قەیس خەزعەلی سەرۆكی میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە دەڵێ، "كەركووك عێراقییە و توركمانەكانیش عێراقیین، هیچ دەوڵەتێك مافی ئەوەی نییە دەست لە كاروباری ناوخۆمان وەربدات، ئەمە خاڵی كۆتاییە".
رۆژی شەممەی رابردوو كوردەكانی كەركووك لە دژی رێگرتنی كەركووك و هەولێر لەلایەن میلیشیاكانی توركمان و عەرەبەوە، خۆپیشاندانیان كرد و لە ئەنجامدا تەقەیان لێكرا و چوار هاووڵاتی كورد لە شارەكە شەهید بوون و 10 كەسی تریش بریندار بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment