بڕیاری گرتن بۆ كازمی دەدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

تركی جەدعان سەركردە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە لە عێراق پێشبینی دەكات، لەسەر دۆسیەی دزی سەدە بڕیاری گرتنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق بدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە پێنجی ئەیلوولی 2023 تركی جەدعان لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی بەغداد تودەی عێراقی ئاشكرای كردووە، بەم نزیكانە لەسەر گەندەڵی بڕیاری گرتن بۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەدرێت. 

ئەو سەركردەیە دووپاتی دەكاتەوە، سێ‌ دۆسیە هەیە بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەم دۆسیانە كازمی تۆمەتبارە لە دزی سەدە. جەدعان باس لەوەش دەكات لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە و بڕیاری گرتنی یاریدەدەرەكانی كازمیش تەنیا سەرەتایە و دەركردنی بڕیاری گرتنی كازمیش تەنیا پەیوەندی بە كاتەوە هەیە.

دزی سەدە یەكێكە لەو دۆسیانەی گەندەڵی كە لە ئاستی جیهان ناسراوە و لە سەردەمی سەرۆكایەتی كازمی ئەنجام دراوە. تاوانەكەیش ئەوەیە بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە پارەی دەستەی گشتی باج دیار دزراوە. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین