لەماوەى دە ساڵدا (70) هەزار کرێکارى بیانى هاتوونەتە هەرێمى کوردستان کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاشکراى دەکات، لەماوەى (10) ساڵى ڕابردوو نزیکەى (70) هەزار کرێکارى بیانى بۆ کارکردن هاتوونەتە هەرێمى کوردستان.

ڕۆژى سێشەممە (29/ئاب/2023) دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەدوای ساڵی (2013)ـەوە نزیکەی (70) هەزار کرێکاری بیانی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکات، تەنیا لە (2021) دا زیاتر لە هەشت هەزار کرێکاری بیانی بۆ کارکردن هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، جگە لەوەش ژمارەیەکی زۆری پەنابەر و ئاوەرە لە هەرێمی کوردستان هەن، کە بوونەتە بەرپرسیارێتییەکی نوێ لەسەر هەرێمی کوردستان.

بەپێى ئامارێکى فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە هەرێمی کوردستان (913) هەزار ئاوارە و پەنار دەژین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین