وەزیرێكی ئیسرائیل: دووڕوویی ئەمریكا سنووری نییە
نوچهنێت
بەزەزئیل سموتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل هێرشی كردە سەر ئەمریكا و گوتی، "ئەمریكا چی لە ئەفغانستان و عێراق كرد، بۆیە پێویست ناكات لە مافی مرۆڤ ئامۆژگارییمان بكەن، دووڕوویی ئەوان سنووری نییە".
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئابی 2023 وەزیری دارایی ئیسرائیل هێرشی تووندی كردە سەر ئەمریكا و بە دووڕوویی وەسفی كرد.
من قسە لەسەر ئەمریكییەكان ناكەم، كە لە ئەفغانستان و عێراق چیان كرد
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی سموتریچ دەڵێ، "نەتەوەیەك نییە هاوشێوەی جوو كە بۆ ماوەی چەندان ساڵ بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە و هێندە پاك و وریا بێت، من قسە لەسەر ئەمریكییەكان ناكەم، كە لە ئەفغانستان و عێراق چیان كرد، پێویست ناكات لە مافی مرۆڤ ئامۆژگارییمان بكەن، ناكرێت ئەوان ئامۆژگاری سوپای ئیسرائیل و سەركردایەتی سیاسی بكەن، ئەمە دووڕووییەكە سنووری نییە".
ئەو لێدوانەی وەزیری دارایی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت، كۆشكی سپی ئەمریكا رەخنەی لە هەڵسوكەوت و لێدوانی ئیتمار بن غەفیری وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل گرت و بە "رەگەزپەرستی" تۆمەتباری كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment