پلەى گەرما زیاتر دادەبەزێت و باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، پلەى گەرما زیاتر دادەبەزێت و پشبینیش دەکات، لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکان باران ببارێت.

ڕۆژى دووشەممە (28/ئاب/2023) کەشناسى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، خێراى با لە سەرخۆ- مام ناوەند (10 – 20) کم /ک دەبێت،  هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3 ) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

سەبارەت کەشوهەواى سبەى سێشەممە ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور، پلەکانی گەرما/نزم دەبێتەوە بە (4-5)  پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

کەشناسى پێشبینى دەکات، سبەى سێشەممە بەرزترین پلەکانی گەرمای بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر: 37 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى

دهۆک: 34 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 39 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 37 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 34 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 25 پلەى سیلیزى

سۆران: 35 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 40 پلەى سیلیزى

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین