توركیا چەند مەرجێكی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم داناوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، شاندی توركی كە بە سەرۆكایەتی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا هاتووەتە عێراق چەند مەرجێكیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە رێی توركیا خستووەتەڕوو.

ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی ئابی 2023 سەباح سوبحی پەرلەمانتاری پارتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی كە لە ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز بڵاوكراوەتەوە، ئاشكرای كردووە شاندی توركی كۆمەڵێك مەرجی بە عێراق داوە، كە ژمارەیان شەش مەرجە، بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە. لەوانە تێچووی گواستنەوەی بۆ هەر بەرمیلێك 13 دۆلار بە توركیا بدرێت.

مەرجێكی تر ئەوەیە عێراق سكاڵاكەی خۆی كە لە لیژنەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس كردوویەتی، بكێشێتەوە. جیا لەمەیش هەقی كۆمپانیای نەوتی توركی بۆ هەر بەرمیلێك حەوت دۆلاری پێ بدرێت، نەوتی هەرێمی كوردستان و كەركووكیش بە یەكەوە رەوانە بكرێت.

لە 25ی ئاداری رابردووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جیهانی توركی وەستاوە، ئەمەیش بەهۆی بڕیارێكی لیژنەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس، چونكە بەگوێرەی بڕیارەكە نابێت توركیا بێ رەزامەندی وەزارەتی نەوتی عێراق رێككەوتنی نەوتی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین