کەشناسى هەرێم: پلەى گەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەکانى گەرما یەک دوو پلە دادەبەزێت.

ڕۆژى یەکشەمم (27/ئاب/2023) کەشناسى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، خێرایى مام ناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژانى ڕابردوو.

لەلایەکى ترەوە ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ڕایگەیاند، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو بەشێوەیەکی بەرچاو پلەی گەرما دادەبەزێت و هەوا فێنک دەبێت.

کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەى دووشەممە بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر : 40 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 38 پلەى سیلیزى

دهۆک : 41 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 43 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 41 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 43 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى

سۆران : 39 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 43 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین