كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ژمارەی كاندید و هاوپەیمانانەكان ئاشكرا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ژمارەی كاندید و حزب و هاوپەیمانییە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ئاشكرا دەكات و دەڵێ‌، "شەش هەزار و 22 كاندید بەشدار دەبن".

ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی ئابی 2023 كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ژمارەی كاندید و حزب و هاوپەیمانە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ئاشكرا دەكات، كە بڕیارە لە 18ی كانوونی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

ئامارەكانی كۆمیسیۆن بەم شێوەیە بڵاوبووەتەوە:

ژمارەی هاوپەیمانییە بەشداربووەكان: 38
ژمارەی حزبە بەشداربووەكان جگە لە حزبی پێكهاتەكان: 28
حزبی پێكهاتەكان: 8
حزبی بەشداربووی پێكهاتەكان: 10 
ژمارەی تەواوی كاندیدەكان: 6022
كاندیدی هاوپەیمانییەكان: 4223
كاندیدی حزبەكان: 1792
تاكە كاندیدەكان: 70
كانید بۆ كورسییە گشتییەكان: 22
كاندیدی مەسحییەكان: 16 
كاندیدی سابئە: 10 
كاندیدی كوردانی فەیلی: 13
كاندیدی شەبەك: 5 
كاندیدی ئێزدی: 4 
كۆی كاندیدی كاندیدی پێكهاتەكان: 48 
كۆی هاوپەیمان و حزب و تاكەكان 136
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین