ئەمریكا رۆژئاوای كوردستان رووبەڕووی ئەركێكی نوێ دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاویكردووەتەوە، بەرپرسێكی سەربازی ئەمریكا سەردانی رۆژئاوای كوردستانی كردووە و گوتویەتی ئەركی هێزەكانی رۆژئاوای كوردستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی ئیمپراتۆریەتی مادە هۆشبەرەكانە.

ئەمڕۆ هەینی 25ی ئابی 2023 رۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە راپۆرتێكدا باسی سەردانەكەی كریستۆفەر میلەری كردووە، كە پێشتر وەزیری بەرگری ئەمریكا بوو بە وەكالەت، ئێستا لە چوارچێوەی ئەركێكی فەرمی سەردانی رۆژئاوای كوردستانی كردووە و لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوا كۆبووەتەوە.

میلەر باسی لەوە كردووە ئەركی داهاتووی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا ئەوەیە بەرەنگاری ئیمپراتۆریەتی مادەی هۆشبەر لە سووریا ببنەوە. ئەو بەرپرسە ئەمریكییە ئێرانی بەوە تۆمەتبار كردووە كە مادەی هۆشبەر وەك چەك لە دژی عێراق و سووریا بەكاردەهێنێ‌.

لەدوای هەڵگیرسانی شەڕی سووریا، ئەو وڵاتە بووەتە ناوەندێكی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر، كە هەڕەشەیەكی گەورەی بۆ وڵاتانی ناوچەكە دروست كردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین