سەرۆكی گرووپی ڤاگنەر گیانی لەدەست دا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی رووسیا رایگەیاند، یەفگینی پریگۆژین، سەرۆكی گرووپی ڤاگنەری رووسی بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی كە لە مۆسكۆوە بەرەو سان بترۆستبۆرگ دەچوو گیانی لەدەست دا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (23/ئاب/2023) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاویكردەوە، دەستەی فڕۆكەوانی رووسیا هەواڵی تێكشانی فڕۆكەی یەفگینی بریگۆژین، سەرۆكی گرووپی ڤاگنەر و نۆ لە هاوڕێكانی كە بە فڕۆكەی تایبەت بەرەو باكوور لە رێگابوون بڵاوكردەوە.

لە یەكەم كاردانەوەی سەرەتای حكومەتی رووسیاش، سێرگی ماركۆڤ، راوێژكاری پێشووی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، گیانلەدەستانی پریگۆژین دەستكەوتێكی سەرەكییە بۆ ئۆكراینا و هەموو دوژمنانی رووسیا پێ دڵخۆش دەبن.

بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی بەهاناوەچوونی رووسی، ئەو فڕۆكەی تێكشاوە لە باكووری مۆسكۆ یەڤگینی تێدابووە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی ئەو فڕۆكە تێكشاوەیان بڵاوكردەوە. 

لەلایەكی ترەوە ماڵپەڕی ریدۆڤیگای رووسی بڵاویكردەوە، ئەگەری ئەوە هەیە پریگۆژین، تەنیا ناوی خۆی تۆماركردبێت، بەڵام بەهۆی هۆكاری ئەمنی بە فڕۆكەیەكی تر رۆیشتبێت.

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ یەڤینی پریگۆژین، سەرۆكی ڤاگنەر لە هەرێمی ڤۆستۆك لە سوپای رووسیا هەڵگەڕایەوە، ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر بەرەكانی جەنگ لە ئۆكراینا دروستكرد.

يەڤگينى پريگۆژين لە (1961) لە دايك بووە،  لە (1981) بە تۆمەى دزى و تاوانى تر خراوەتەوە زيندانەوە، لە دواى نۆ ساڵ سزاى توند، شوێنێكى بۆ فرۆشتنى سجوق كردەوە، لە كۆتايى گەيشتنە بەڕێوەبردنى چێشتخانە و شوێنە بازرگانييەكان، دوای (13) زيندانى لە (1990) ئازادكراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین