پلەى گەرمى لەچەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان دادەبەزێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بەراورد بە ڕۆژانى ڕابردوو، پلەى گەرما لەچەند ناوچەیەک نزم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/ئاب/2023) کەشناسى هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

دەربارەى کەشوهەواى سبەى چوارشەممە پێشبینى دەکات، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوى سبەى چوارشەممە بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر : 43 پلەى سیلیزى

سلێمانی :41 پلەى سیلیزى

دهۆک : 42 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 45 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 43 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 43 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 31 پلەى سیلیزى

سۆران : 42 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 47 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین