کەسێک بە تۆمەتى هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆى ئافرەتان دەستگیرکرا هەواڵ

نوچەنێت:

پۆلیسى سلێمانى ئاشکراى دەکات، دواى کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر کەسێک، کە دواى دەستکەوتنى وێنەى کچ و ئافرەتان، بەرامبەر بڵاونەکردنەوەى پارەى لێوەرگرتوون، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە.

ڕۆژى یەکشەمم (20/ئاب/2023) پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، "به‌تۆمه‌تی‌ ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی له‌ژمارەیەک ژن‌و كچ، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیرکرد."

پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوە دەکات، دوای ئه‌وه‌ی‌ زانیارییان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك پێگه‌یشت كه‌ "له‌ڕێی‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ژنان‌و كچان دروستده‌كات‌و دوای‌ ده‌ستكه‌وتنی‌ وێنه‌و ڤیدیۆی‌ تایبه‌تیان ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەیان لێده‌كات ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی پێنه‌ده‌ن."

دواى لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەى زانیارى، بە وتەى پۆلیس توانراوە "لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپه‌ڕینه‌وە دەستگیربکرێت."

ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیس روونکردنەوەى زیاتر دەکات و دەڵێت، "هه‌روه‌ها دوای‌ پشكنینی‌ موبایلی‌ تۆمه‌تبار چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و وێنه‌و ڤیدیۆی‌ ئه‌و ژن‌و كچانه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكرد بوون."

ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆمەتبار (م، ج، ع) له‌دایكبووی‌ (2003) دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (2) لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوه‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین