12 هەزار كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیركراون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 12 هەزار كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیركراون، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش دیاردەكە بە "پەتا" ناو دەبات.

ئەمڕۆ شەممە 19ی ئابی 2023 خالید محنا گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد، لەسەرەتا ئەمساڵەوە 12 هەزار كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر گیراون. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆ باس لەوەیش كردووە چەندان كەس لە باندی نێودەوڵەتی لە عێراق گیراون.

هاوكات محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە وتارێكدا كە لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان پێشكەشی كرد، تەشەنەكردنی مادەی هۆشبەری لە عێراق بە پەتایەك وەسف كرد و بە پێویستی زانی هەموو لایەك بەرەنگاری ببنەوە.

تا ساڵی 2003 عێراق پاكترین وڵات بوو لە مادەی هۆشبەر، ئێستا وەك سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بۆ كردووە سات لە دوای سات ئەم دیاردە لە عێراق تەشەنە دەكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین