کەشناسى هەرێم: حاجى ئۆمەران فێنکترین ناوچەى هەرێمى کوردستانە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (19/ئاب/2023) کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، پلەی گەرمای نزیک دەبێتەوە لە دوێنێ، سبەى یەکشەممە پلەى گەرما دادەبەزێت.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی ڕاگەیاند، سبەى خێرایی با تاوەکو (27-8)ـى ئەم مانگە بە خێرایی جیاواز بەردەوام دەبێت و تەپوتۆزیشی لەگەڵ دەبێت.
هەروەها ئەو شارەزاى کەشناسییە ئاماژە بەوەدەکات، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەى گەرما زیاتر دادەبەزێت و هاووڵاتییان هەستی پێدەکەن بەتایبەتى لە شەواندا.
هاوکات کەشناسى هەرێم پشبینى دەکات، پلەى گەرما لەچەند ناوچەیەک بە شێوەیەکى بەرچاو دابەزێت، لە سنوورى حاجى ئۆمەران و ئامێدى و بازیان لە نێوان (22) تا (25) پلەى سیلیزى بووە
کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات سبەى یەکشەممە پلەى گەرمى بەمشێوەیە بێت:
- هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
- سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
- دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
- کەرکووک؛ 46 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
- زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
- سۆران: 42 پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
- گەرمیان: 48 پلەی سیلیزی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment