داهاتی ساڵانەی هاتوچۆ 350 ملیۆن دۆلارە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

داهاتی پۆلیسی هاتوچۆی عێراق ساڵانە كە لە سزای پێبژاردن و رسومات دەستی دەكەوێت زیاتر لە 350 ملیۆن دۆلارە و "كەچی بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقام و رێگاوبانەكان بەكارنەهاتووە".

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئابی 2023 ماڵپەڕی بەغداد تودەی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، بەگوێرەی ئەو زانیارییە فەرمیانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆی عێراق هەیە، داهاتی پۆلیسی هاتوچۆ لە ماوەی ساڵێكدا زیاتر لە 350 ملیۆن دۆلار و بە چوار ساڵ نزیكەی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار دەكات.

كەچی بەگوێرەی ماڵپەڕە عێراقییەكە ئەم پارەیە لە نۆژەنكردنەوەی رێگاوبان و شەقامەكان خەرج نەكراوە. عەمید زیاد قەیسی بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆ لێدوانی بۆ ماڵپەڕەكە داوە و گوتویەتی، "ئەو پارەیەی لە پێبژاردن و داهاتی تر هەیە دەچێتە گەنجینەی دەوڵەت". 

بەرپرسەی هاتوچۆ رەتیدەكاتەوە ئەركی نۆژەنكردنەوەی رێگاوبان و شەقامەكان لە ئەستۆی هاتوچۆ بێت و دەڵێ‌، "بەرپرسیارێتی پیاوانی هاتوچۆ تەنیا لە رێكخستنی هاتوچۆیە جا لە بەغدا بێت یانیش پارێزگاكان".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین