ئەمەریكا سنووری عێراق ــ سووریا دادەخات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بە پاساوی نادیار هێزەكانی ئەمەریكا لە بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق رێگەی سنووری سووریا ــ عێراق دادەخەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە (13/ئاب/2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە سەرچاوەیەك رایگەیاندووە، هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی عەین ئەسەدی ئاسمانی دەیەوێت ستنووری سووریا عێراق دابخەن، تا ئێستاش پاساوەكانیان بۆ ئەو داخستنە روون نییە.

ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەش كردووە سەركردە ئەمنییەكانی سەرپەرشتی ئەو دۆسیە دەكەن زانیاریی پێویستیان لەسەر ئەو بابەتە لەبەر دەست نییە، ئەوەش لە كاتێدایە دۆخی ئەمنی سەقامگیرە و هیچ هەڕەشەیەكی تیرۆرستی لە ئارادا نییە، هێزەكانی ئەمەریكا ئەمەریكا لەو ماوەیە سەرقاڵی رووماڵی ئاسمانی فڕۆكە جەنگییەكانن لە ناوچەكانی رۆژئاوای عێراق بە ئاراستەی سووریا.

هەروەك سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە، هێزەكانی ئەمەریكا لە بنكەی تەنەف پێشوازییان لە چەند كاروانێكی ئۆتۆمبێلی سەربازی كردووە كە لە بنكەی عەین ئەسەدەوە هاتبوون، ئەوەش ئاماژەیە كە پیلانێكی ناڕوون بە نهێنییەكی تەواو لەو ناوچەیە هەیە.

بەگوێرەی رۆژنامەی وەتەنی سووری ئەو جووڵانەی ئەمەریكا چەند رۆژێك لەدوای ئەو نكۆڵیكردنەی حكومەتی سووریا لە بە سیاسیكردنی دۆسیەی كیمیاوی لایەن رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان هاتووە، بەدەمەوە چوونی تەواوی دیمەشقیان لەگەڵ لێكۆڵەرانی نێودەوڵەتی پشتگوێخستووە.

لە چەند رۆژی رابردوو ماڵپەڕی روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە هێزەكانی ئەمەریكا و توركیا چەكدارانی سوپای ئازادیان بۆ بۆ بنكەی تەنەف گواستۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین