فوئاد حوسێن: بۆ ناردنى شایستە داراییەکان بەڵێنمان لە بەغدا وەرگرتووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

جارێکى دیکە شاندى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جێبەجێکردنى یاساى بودجە. وەزیرى دەرەوەى عێراقیش دەڵێت، هیچ مەترسییەک لەسەر بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان نییە

ئەمڕۆ شەممە (12)ـی ئابی (2023) فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەى عێراق بە کوردستان کوردستان24 راگەیاند، لەم هەفتەیە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

فوئاد حوسێن زیاتر ڕوونیکردەوە و گوتى، شاندى هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی  کارە تەکنیکییەکان تەواو بکەن و پشکی هەرێمی کوردستان لە ئاییندەیەکی نزیکدا رەوانە بکرێت.

وەزیرى دەرەوەى عێراق دەشڵێت، هیچ مەترسییەک لەسەر بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵێنمان وەرگرتووە ناردنی شایستە داراییەکان هەموو مانگێک بۆ هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین