كۆمیسیۆن دوا وادەی بۆ خۆكاندیدكردن دیاری دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، رۆژی 13ی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ تۆماركردنی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و ئاشكرایشی كرد 50 هاوپەیمانی و 296 حزب بەشداری لە هەڵبژاردنەكە دەكەن.

عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئەمڕۆ 10ی ئابی 2023 بە ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، رۆژی 13 ی ئەم مانگە پرۆسەی تۆماركردنی كاندیدەكان تەواو دەبێت و 15 رۆژیش وردبینی لە ناوەكان دەكرێت، لەڕووی لێپرسینەوەی دادپەروەری، بڕوانامەكانیان، دەستپاكی، بارودۆخی ئەمنیان.

ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، لە 15ی تەمووزی رابردوو پرۆسەی خۆكاندیدكردن دەستی پێكرد و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو تەواو دەبێت. پێشتر كۆمیسیۆن ئاشكرای كردووە، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كە لە 18ی كانوونی دووەم بەڕێوەدەچێت، 50 هاوپەیمانی و 296 حزب بەشداری دەكەن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین