داوا دەكرێت مستەفا كازمی بە شێوەیەكی ئاشكرا دادگایی بكرێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ سێشەممە هەشتی ئابی 2023 زەینەب موسەوی راگەیێندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "دوای ئەو ئاماژە سوورە نێودەوڵەتییەی بۆ تێوەگلانی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی پێشوو، موشرق عەباس بەڕێوەبەری نووسینگەی كازمی و رائید جوحی بەرپرسی هەواڵگری هەیە، هەندێك بەڵگە هەن ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشوویش لە دزینی پارەی ئەمیندارێتی گشتی باج تێوەگلاوە".
ئەو پەرلەمانتارە داوا دەكات كازمی و عەلاوی و عەباس و جوحی بە ئاشكرا لە گۆڕەپانێكی ناوەڕاستی بەغدا دادگایی بكرێن، بە تۆمەتی ئەوەی بەرپرسن لە گەورەترین گەندەڵی لە مێژووی عێراق.
حكومەتی عێراق ئاشكرای كرد، بڕی دوو ملیار و 500 هەزار دۆلار لە پارەی ئەمیندارێتی باج نەماوە و چەندان بەرپرسی باڵا دەستیان لە تاوانەكە هەیە، بە هۆی گەورەیی قەبارەی پارەكە، بە فەرمی ئەم تاوانە بە "دزی سەدە" ناسراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment