وەزیری دەرەوەی توركیا چۆن دەتوانێت سیستەمی نوێی جیهانی داڕێژرێتەوە؟ وەرگێڕان

نوچەنێت

نووسينى: ديڤيد هێرست 

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی رووسیا بۆ گێڕانەوەی كەناری دەریای رەش تەنیا بە هێرشكردنە سەر ئۆكرانیا وازی نەهێنا، بەڵكو خواستی لەوە زیاتر بوو، ویستی سیستەمی جیهانی بگۆڕێت، تا بۆ خۆرئاوا دەربخات ئەوان لە پێگەی دەسەڵات و خۆسەپاندن نەماون 

جيهانى فرەجەمسەر زۆر بەخراپى گۆرانكاری يەكەم دەركەوتنى بەخۆيەوە بينى، ئۆكراينا بوو بە كارەساتى سەربازى، رووسيا لە ماوەى (17) مانگى ئەو جەنگە زيانى زۆرى بەركەوت، لەوانەيە دوو تا سێ ئەوەندەى ئەو ژمارەيە سەربازەى لە دەستدابێت، كە لەسەردەمى يەكێتى سۆڤيەت لە ئەفغانستان لە دەستى داوە. 

ناكۆكى دەكەوێتە نێوان ئێران و رووسيا

پووتين لە پارێزگارى لە هاوپەيمانەكانى چين بێت ياخود ئێران شكستى هێنا، ئەو وشانەى سەرۆكى رووسيا و شى جين بينگ، سەرۆكى چين بۆ بەهێزى پەيوەندييەكانيان بەكارى دەهێنێنن، هەرچى بێت ئەوا پەيوەندييەكانيان پەيوەندييەكى چەقبەستووە، چونكە لاى كەمى چين دواى (10) ساڵ لە رووى سەربازييەوە رۆڵى ركابەرى واشنتن ببينێت،  جەنگى پووتين بووە پاڵنەر بۆ چين كە رووڵى ئامادە نەبێت بۆ دواى ئەو ياريييە، كە خۆى لە ئامانجى ستراتيژى سەرۆكى چين بۆ زيادكردنى بازرگانى لەگەڵ ئەڵمانيا دەبينێتەوە،  هەڕەشەنەكردنى لە هەڵگيرسانى لەو جەنگە جيهانييە ئەتۆميەى كۆتايى بە مرۆڤايىەتى دەهێنێت، هەروەك كەسانى نزيكى پۆتين هەميشە هەڕەشەى بەكارهێنانى ئەتۆمى دەكەن. 

جگە لەوەش ئەو هاوپەيمانە سەرەكييەى ديكەى رووسيا لەو پڕۆژەيە خۆشحاڵ نييە، چونكە رووانينى رووسيا بۆ باكوور راكێشانى تاران نييە، وەك پێش ساڵێك وا دەردەكەوت. لە هەمان كاتيشدا شاندێكى سەرۆكى كۆمپانيا حكومييەكانى ئۆتۆمبێلى حكومەتى ئێرانى لە مۆسكۆ گەڕانەوە هەڵگرى هيوايەكى گەورەبوون لە بەدەستهێنانى بڕێكى زۆر لە دۆلارى ئەمەريكى، سزاكانى ناتۆ بۆسەر پيشەسازى ئۆتۆمبێلى رووسى زەبرێكى كوشندە بوو لەو وڵاتە، رووسيا ويستى سوود لە ئەزموونى ئێران بۆ پێشێلكردنى سزاكان وەربگرێت، بۆيە رووسيا هەموو بەرهەمەكانى ئێرانى دەكرى، هەر لە ماكينە و فڕۆكەى بێفڕۆكەوان هەر شتێك بە خەياڵى مرۆڤ دابێت رووسيا لە ئێرانى كريووە.

پووتين ئەوەى بەو هەستە باوەى ئەمرۆى تاران بەراورد دەكرد، كە ناكۆكيى ئێستا لەسەر بڕيارى رووسيا كە پاڵپشتى داواى ئيمارات دەكات كە ناكۆكى لەسەر سێ دوورگەيە، تاران بە پاساوى نزيكى لە گەرووى هورمز بە ئەو دوورگانە موڵكى خۆى دەزانێت، موحسين رەزائى فەرماندە  لە سوپاى پاسداران دەڵێت، "پێويستە لەسەر رووسيا هەڵوێستى خۆى راست بكاتەوە." لەلايەكى ديكەوە محەمەد جەواد لاريجارى و محەمەد باقر قاليباف، لە موحافيزكاران مۆسكۆ بە گەمەى ئەمەريكى لە كەنداو تۆمەتبار دەكەن. 

مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژاوە

ئاڵۆزييەكى تر لە پەيوەندييەكانى نێوان تاران و مۆسكۆ هەيە، وەك ئەو رێككەوتنە نافەرمى و نەنووسراوەى نێوان ئەمەريكا و ئێران، كە بەگوێرەى ئەو رێككەوتن ئێران لەبەرانبەر سووككردنى هەندێك لە سزاكانى سەرى هاوئاهەنگى زياترى تيمى پشكێنەرانى نێودەوڵەتى ئەتۆمى دەكات و پێدانى مووشەكى باليستى بە رووسيا رادەگرێت، هێرشەكانى بۆ سەر بەڵێندەرەكانى ئەمەريكا لە سووريا و عێراق رادەگرێت، بەو پێيەى رووسيا لە (2015) بەشێك بوو لەو رێككەوتنە ئەتۆمييە بە چاوى گومانەوە سەيرى ئەو رێككەوتنە كاتييە دەكات. 

ئێران بۆى دەركەوتووە قووڵبوونەوە لە سيستەمى نوێى جيهانى قوورسترە لە سەيركردنى رووخانى سيستەمى كۆن، بەڵام هەموو هێزەكان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەو رێگەى ئێران ناگرن، تەنيا توركيا نەبێت سەرەڕاى ئەوەى لەگەڵ رووسيا و ناتۆ لە رابردوو ناكۆك بووە، بەڵام مامەڵە لەگەڵ ئەو ئاڵۆزيانە دەكات.

دياريكردنێكى رەجەب تەيب ئەردۆغان لە ماوەى رابردوو  بۆ ئەم بابەتە بڕيارێكى يەكلاكەرەوە بوو، كە لە كاتێدا هەموو لايەن خۆيان بۆ گۆڕانكارى لە سياسەتى دراو ئامادە دەكرد، بەڵام ئەردۆغان لە رێگەى دياريكردنى تيمێكى ئابوورى و داريى بە سەرۆكايەتى محەمەد شيمشەك شيمشەك و لە لايەكى ترەوەيش بەهەمان بايەخ و پۆستێكى ترى بۆ بەڕێوەبردنى خولى سێيەمى ماوەى سەرۆكايەتى توركيا كە كۆتا خولييەتى گۆڕانكارى گەورەى دروستكرد، هێنانە پێشووەى دووەميش هاكان فيدان، بەڕێوەبەرى پێشووى دەزگاى هەواڵگرى نيشتيمانى توركيا (ميت) بوو، كردى بە وەزيرى دەرەوەى وڵاتەكەى.

چين بەرەو هێزى سەربازيى دەچێت

وەك رێسايەكى گشتى لە هەموو جيهان، پيشەى بەڕێوەبردنى ئاژانسى هەواڵگرى نيشتيمانى بۆ هەڵۆكان تايبەت كراوە، شێوەى ئەو پۆستە زۆر هەستيارانە بۆ دەسەڵاتدارە رەهاكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە، بە جۆرێكە دەتەنيا دەدرێتە بنەماڵەيەك، ياخود براگەورە، ياخود كوڕ، بەڵام هاكان فيدان پێچەوانەى ئەو رێسايەيە، هاكان پسپۆڕكێكى سياسييە لەسەردەمى نۆرمان ستون، مێژوونووس و ئەكاديمى سكۆتلەندى پەروەردە بووە، كە سەرەڕاى خزمەتەكانى لە سوپا، بەڵام كەسێكى سەربازيى نييە، ئەو كەسە بيرمەندە بەڵام خوێنڕێژ نييە، خوێنەرى كتێبە، لەوە زياتر كە سەبارەت بە دوو سەرۆكى ئەمەريكا گوتراوە، زۆرباش بە ئينگليزى قسە دەكات، هاوكات خاوەنى فيكرێكى فراوانە، تواناى گفتوگۆى لەسەر ئەگەرە لاوازەكانى سەربەخۆيى سكۆتلەندا هەيە، بە هەمان ئەو توانا و هێزەى هەيەتى گفتوگۆ لەسەر زانستە ئيسلامييەكان دەكات.

لەبەر ئەو هۆيانە هاكان لە (2010) وەك سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى توركيا ديارى كرا، دامەزراوەى ئاسايشى توركيا گومانى زۆريشى لێى هەبوو، چونكە يەكێك نەبوو لەوان، تەمەنى زۆر بچووك بوو، چاوەڕوان نەدەكرا بەرەوام بێت، رەخنەكان هەر تەنيا لەلايەن ئەو دامەزراوەيە نەبوو، بەڵكوو ئيهود باراك، وەزيرى بەرگرى ئەو كاتەى ئيسرائيل گوتى، "هاكان دۆستى ئێرانە، ئەگەر هەيە لە ماوەى چەند مانگى داهاتوو ئەو نهێنييە هاوبەشانەى توركيا و ئيسرائيل بگاتە ئێران."

دواين سەنگەر

بەرلەوەى هاكان فيدان پۆست وەربگرێت، هەواڵگرى توركيا وەك هەموو دامەزراوەكانى ديكەى توركيا بايەخى بە كاروبارى ناوخۆيى دەدا، بە بايەخەكان جۆرێك بوو وەك نوتكە دەگوترا، هەواڵگرى توركيا ناوى ئەو ئافرەتانەش دەزانێت كە عاشقى وەزير و بريكارەكانيان بوون، بەڵام ناوى سەرۆكى هەواڵگرى سوورى نازانێت.

بۆيە پێويست بوو هاكان راستەوخۆ خۆى بخاتە ناو ئەو ئاگرە، پێش ئەوەى بێچێتە هەواڵگرى ئەوكاتە لە نووسينگەى سەرۆك وەزيران جێگر و بريكارى وەزارەت بوو بۆ دانوستاندنە نهێنييەكان لەگەڵ پارتى كرێكارانى كوردستان (پەكەكە) لە نەرويج) بە جۆرێك پارتى كرێكاران گفتوگۆكانى تۆماركردبوو، كاتێك پۆليسى بەلجيكى ئەندامێكى پەكەكەى دەستگيركرد، دەركەوت كاسێتى ئەو كۆبوونەوەى لە لايە، پۆليسى بەلجيكا كاسێتەكەى رادەستى پۆليسى توركى كردەوە، ئەو كەسانەى كاسێتەكەيان دزە پێكرد بوو، لايەنگرى فەتحوڵا گولەن بوون.  

لايەنگرانى فەتحوڵا گولەن شۆڕبوونەوە بەشێكى فراوانى ناو حكومەتى توركيا، كە هێزەكانى پۆليس و دادگە و بەشێكى زۆرى دەزگاكانى راگەياندنيان لە ژێر دەست دابوو، زانكۆ و تۆڕى قوتابخانەى تايبەتيان هەبوو، دەزگەى هەواڵگرى دواين شوێن بوو لە دامەزراوەى ئاسايش كۆنتڕۆڵى بكەن.

گولەنييەكان كۆنتڕۆڵى هەموو جومگەكانى دەسەڵاتيان كردبوو

لايەنگرانى گولەن هاندەربوون تاوەكوو رەمەزان ئاكيۆرك، كە پێشتر چەند ساڵێك سەرۆكى هەواڵگرى پۆليس لە (2010) بكرێت بە سەرۆكى هەواڵگرى توركيا، كاتێكيش هاكان فيدان بوو بە سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى لايەنگرانى گولەن رەخنەكانى ئيهود باراكيان دووربارە دەكردەوە، كە هاكان پاڵپشتى ئێرانە، بەڵام ئەردۆغان سووربوو لەسەر تێروانينى خۆى، سەرەڕاى دابەشبوونى لەگەڵ لايەنگرانى گولەن، بەڵام دواتر هيچ رووى نەدا، دواتريش ئەكيۆرك تۆمەتبار كرا بە پشتگوێخستنى تيرۆركردنى هيرانت ديندك، بيرمەند و رۆژنامەنووسى ئەرمەنى و گوێگرتنى ناياسايى لە رۆشنبيران و سياسييەكتن، لە كۆتايى ئەكيورك لە دۆسيەى ئەو بيرمەندە ئەرمەنييە بە زيندانى هەتا هەتايى حكوم درا.

لەلايەنگرانى گولەن هەوڵى دوورخستنەوەى فيدانيان دەدا، لەكاتى هەوڵى  كودەتا شكستخواردووەكەى (2016) نووسينگەكەى لە بارەگاى كۆنى دەزگاى هەواڵگرى بوو لە ئەنقەرە، يەكەم شوێنى حكومى بوو هێليكۆپتەر بۆردوومانى كرد، بۆ ماوەى چەند كاتژمێرێكيش هەموولايەن پێيان وابوو هاكان فيدان لەو بۆردوومانە كوژراوە. 

ئەوە يەكەم جاران نييە نەيارەكانى لە تواناكانى كەم دەكەنەوە، بەگشتى هاكان گيرۆدەى پەيوەندييەكانى نێوان زيرەكى و سياسەتى دەرەوە بووە، كە تێزى ماستەرەكەى  بوو.

لەگەڵ ئەوەى ئەو لە (1999) ماستەرى وەرگرتووە، بەڵام ئەمرۆ بە شێوەيەكى گاڵەتجاڕى دەخوێندرتەوە، چونكە هاكان فيدان پێى وايە پێويستە هەواڵگرى توركيا سوود لە ئەمەريكا و بەريتانيا وەربگرێت، ئەوەش لەو كاتەدا بوو كە ئەمەريكا لە لووتكەبوو، براوەى جەنگى سارد بوو، بەو پێيەى سەركردەيەى سەربازى و ئابوورى بێ ركابەر بوو. 

بونيادنانى دامەزراوەكان

دواتر جەنگ لە دژى تيرۆر لە ئەفغانستان و عێراق و يەمەن و سووريا و ليبيا بەدواى تێزەكەى فيدانەوە هات، ئێستاش جەنگى ئۆكرايناى لە گۆڕەپانەكەيە، بەڵام ئەمەريكا و بەريتانيا لە رووى هەواڵگرى و سياسەتى دەرەوە لە رۆژئاوا شكستى گەورەيان هێنا، هەرچەندە ئەوە بۆ هاكان لە (1999) ناديار بوو، لەو كاتەش ئەمەريكا پێى وابوو دەكرێت ئەو كۆتە تێكبشكێنێت، چۆنى بوێت بەو جۆرە وڵاتان بونياد بنێتەوە، بەڵام ئەوەى سەرنجى هاكان فيدانى راكێشابوو، چۆنيەتى رێكخستن و يەكخستنى دەزگاى هەواڵگرى ئەو دوو وڵاتە بوو، ئەوەش ببووە سەرچاوەيەكى دڵەڕاوكێيەكى زۆرى توركيا، چونكە وڵات تووشى نەبوونى دامەزراوەكان بوو، فيدان ويستى ئەوە بگۆڕێت و دووبارە دەزگاى هەواڵگرى درووست بكاتەوە و بيكات بە دامەزراوەيەكى پيشەيى و بتواندرێت پشتى پێ ببەستێت. 

بەشێك لە ئێرانييەكان حەزيان بە هاكان فيدان نييە

هەمان كاريشى لەگەڵ ئاژانسى هاوكارى توركى (تيكا) كرد، كە پێشتر هاكان فيدان وەك ميكانزمێك بۆ فراوانكردنى هەژموونى توركيا لە ناوچەى بەڵكان بەكارى دەهێنا، لە كاتێدا  شەڕى تائيفيى تێيدا گەرمە. 

بە درێژايى (13) ساڵى رابردوو هاكان فيدان لە ماوەى سەرۆكايەتى دەزگاى هەواڵگرى وڵاتەكەى داڕشتەوە، دووبارە وەك رێكخراوێكى پێشكەوتوو و لەگەڵ هەڕەشە تازەكان بگونجێت درووستيكردەوە، بەشێكى تايبەتكرد بە شيكارى ستراتيژى، بەشێكى تايبەت كرد بە جەنگى ئەليكترۆنى، هەروەك كردى بە رێكخراوێكى ناسياسي، ئەوەش پێچەوانەى باوى توركيا بوو، كە پلەبەرزكردنەوە تەنيا لە ميانەى ئازايى و لێهاتوويى بوو. 

خزمەتگوزارى هەواڵگرى نا حزبى بايەخێكى تايبەتى هەيە، ئەگەر كەمال كليچدار ئۆغلۆ لە هەڵبژاردنى ئەم دواييە سەركەوتايە، كە كاديدى لەپێشينەى جۆ بايدن بوو، ئەوا ئەگەر هەبوو دەزگاى هەواڵگرى ببدرێت بە ئۆمێد ئۆزداغ، سەركردەى توندڕەوى توركى لەگەڵ سێ وەزارەتى ديكە، ئەوەش كرۆكى ئەو پڕۆتۆكۆڵە نهێنييە بوو، كە كليچدار ئۆغلۆ ئێستا ئاشكراى دەكات.

فيدان سياسييەك نەبووە، سەرەڕاى ئەوەى پەيوەندى بەهێزى لەگەڵ ئەردۆغان هەبوو، ئەردۆغان زياتر لە بۆنەيەك پارێزگارى لێى كردووە، بۆيەش فيدان وەك دڵسۆزێك لەگەڵ سەرۆكى توركيا مايەوە، ئەوەش لە كاتێدا بوو، كەسێكى نزيكى وەك د.ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆك وەزيرانى پێشووى توركيا چووە پاڵ ئۆپۆزسيۆن. 

كليلى نهێنى هاكان ئەوە بوو تەنيا خۆى خزمەتكارێكى وڵات دانەدا، بەڵكوو خۆى بە پارێزەرى وڵاتيش دەزانێت، تەنانەت پێش ئەوەى ببێتە وەزيرى دەرەوەى توركيا، دۆسيە گرنگەكانى ململانێى ناوچە جياوازەكان لاى دەزگاى هەواڵگرى بوو، هەواڵگرى توركى لە دواين جەنگى ئازەربايجان ــ ئەرمينيا سەركەوتنى ئازەربايجانى مسۆگەركرد، لە ليبيا هەواڵگرى سەرپەرشتى هێرشى توركياى بۆ سەر ڤاگنەر و خەليفە حەفتەر دەكرد، لە دانوستاندنى هەناردەى دانەوێڵە لە نێوان ئۆكراينا و رووسيا هەواڵگرى سەرپەرشتى دەكرد، لە ئاڵوگۆڕى ژمارەيەكى زۆرى ديلەكانى نێوان هەردوو وڵات هەواڵگرى سەرپەرشتى دەكرد.

بوونى هاكان فيدان بە بەڕێوەبەرى ميت پێچاوەنەى سيستەمى باوى ئەو ناوچەيە بوو

لە ماوەى سەرۆكايەتى هاكان فيدان، هەواڵگرى توركيا چەندين دووژمنى دروستكردووە، هەواڵگرييە ركابەرەكانى حەز بە ڕكابەرى ناكەن، بەتايبەت ئەگەر بەرێوبەرێكى كاراى هەبێت. 

دياريكردنى هاكان فيدان وەك وەزيرى دەرەوەى توركيا، كۆمارى ئيسلاميى ئێرانى دابەشكرد، كەناڵى ئەفساران لە تێلگرام، كە لە سوپاى پاسدارانى ئێران نزيكە ستايشى پەيوەندييەكانى لەگەڵ فيدان دەكرد، بەتايبەت دواى ئەوەى هێزەكانى ئيسرائيل لە (2010) هێرشيان كردە سەر كەشتيەكى تورك، ماڵپەڕى ديپلۆماسيەتى ئێران ئاراستەيەكى ترى هەيە، ئيسلام زولقادربۆر نووسيوويەتى، "لەنێوان 2010 بۆ 2020 ستراتيژيەتى ئەمني و هەواڵگرى توركيا لەژێر سەركردايەتى هاكان فيدان دژ بە بەرژەوەندييەكانى ئێران بوو. 

دەزگاى هەواڵگرى نيشتيمانى توركيا سەرپەرشتييارى سەرەكى گرووپە توندڕەوەكانى بانگەشەكارانى جەنگى لە باكوورى سووريا دەكرد، هاكان فيدان ئەو كەسايەتييە سەرەكييەكە بوو سياسەتەكانى ئەو ناوچەى رێكدەخست.

ئەو هێڵەشى پەيوەست بوو بە كاركردن دژ بە بەرژەوەندييەكانى ئێران، راستە بەشێكى لاوەكى بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پشتى بە چۆنييەتى پێناسەكردنەوەى بۆ بەرژەوەندييەكان دەبەست. 

پسپۆڕى تۆڕەكانى پەيوەندى

هەواڵگرى توركيا شكستى بە (10) كردەى تيمە ئێرانييە جۆراوجۆرەكانى تيرۆر لە دەزگاى هەواڵگرى ئێرانى هێنا، كە تەنيا مەبەستيان بە ئامانجگرتنى ئيسرائيلى و جوو لەسەر خاكى توركيا نەبوو، بەڵكوو ئامانجيان ئەوە بوو توركيا بكەن بە خاڵى دەستپێكى پرۆسەيەك لە قەوقاسيا، ئەوەش لە هەندێك لەو چالاكييانە ئاشكرا بوو. 

دواى ئەورووداوانە ئيسرائيل هەڵوێستى بەرانبەر هاكان فيدان گۆڕان، پێشتر لە (2010) كاتێك هاكان فيدان بوو بە سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى، رۆژنامەى هارتسى ئيسرائيلى ئاشكراى كرد، دامەزراوەى بەرگرى ئيسرائيل ترسى لە دياريكردنى هاكان هەيە، بەڵام ئێستا دەستكەوتى بونيادنانەوەى پەيوەندييەكانى نێوان هەواڵگرى ئيسرائيل لەگەڵ هەواڵگرى توركيا دەگێرنەوە بۆ هاكان، بەڵام دەزگاكانى راگەياندنەكانى ئيسرائيلى لەوە شكستيان هێناوە كە بۆچى بەرەوام لە رەخنە لە كارەكانى مۆساد لە توركيا دەگيرێت. 

لە ماوەى سەرۆكايەتى هاكان پسپۆڕێك بوو لە ريزى يەكەمى شارەزايانى  سياسەتى كەنداو، بەڵام ئەوە پێويست بوو بەرپرسيارێتى گەورەش هەڵگرێت، يەكەم كەس بوو سعووديبەكان پەيوەندييان پێوە كرد، بۆ ئەوەى دۆسيەى كوشتنى جەمال خاشقچى، رۆژنامەنووس لە كونسڵخانەى سعووديە لە ئيستەنبۆڵ كۆتايي پێبهێنن.

فيدان يەكەم كەسيش بوو جەختى لەسەر بڵاوكردنەوەى ڤيديۆى كوشتنەكە كردەوە، يەكەم كەسيش ئاگادارى جينا هاسپێڵ، بەرێوەبەرى ئاژانسى ناوەندى هەواڵگريى ئەمەريكاى كردەوە و باسى لە بايەخى ئەو ڤيديۆيانە كرد، لەم لاشەوە يەكەم كەس بوو پەيوەندييەكانى لەگەڵ محەمەد بن سەلمان ئاساييكردەوە، كە فەرمانى بە كوشتنى بۆ خاشقچى دەكرد.

ئێستاش ناكۆكى لەنێوان محەمەد بن سەلمان و محەمەد بن زايد سەرۆكى ئيمارات هەيە، بەڵام هەردوولاش پەيوەندييەكانيان لەگەڵ توركيا بەهێز و لێكنزيكە، هەموو ئەوانە بۆى هەيە ببێت بە بابەتى وتارێك لە زانستە سياسيەكان كە جێگەى بايەخ بێت، كە لە دواى خانەنشينبوونى هاكان فيدان، دەكرێت ببێتە ناونيشانى يەكێك لە دانيشتنەكان: ئەو دوو پياوەى هەموو هەوڵێكيان بۆ كوشتن دەدا چۆن بوون بە دۆست؟

زۆربەى دۆسيە سياسييەكان لە توركيا لەژێر دەستى ميت بوو

قورسترين ئەركێك چاوەڕوانى هاكان فيدان بكات، ئەوەيە سيستەمى كۆنى جيهانى لەڕێگەدايە بەرەو نەمان، هەرچەندە وەك دەردەكەوێت ناتۆ نايەوێت ئەوە بزانێت، بەڵام سيستەميى نوێى جيهانى تا ئێستا درووستبوونى دوورە، تۆ بۆ ئەو كێڵگە مينەى ديپلۆماسى چڕ و بۆمبڕێژكراو چيت لايە؟ وەك ئەوەى تووشى هێزەكانى ئۆكراينا بووە، كە دەيەوێت زەوييە لە دەستچووەكانى كۆنتڕۆڵ بكاتەوە. 

ئێستا جيهان بۆ دوو بەرەى دژ بە يەك دابەشبووە، لە نێوان ديموكراسى و سيستەمى ستەمكارى، وەك نموونەيەكى چەمكەكان لەيەكەم بەربەست، هەروەها بۆ شێوازى ژيانيان  بريتييە لە ديموكراسى ليبڕاڵى، بە تايبەت ئەو ئاراستەى كەمينە نەتەوەكان، كە زياتر بەرەو بيرى بازرگانى دەرەكين، ئەوانەشى زۆر بەشێوەيەكى دڕندانە مافەكانى مرۆڤيان پێشێل كردووە بە دەربازكردن و فرۆشتنى چەكەكان پاداشت دەكرێن، ئەو هەڵوێستە پێويستى بە دركردنێك هەيە بە جياوازييە ورد و زيرەكەكان و تواناى گوێگرتن و هەڵسەنگاندنى زانيارييەكان، هەروەك پێويستى بە كەسێك هەيە بۆ ئەوەى كاتێكى  بۆ دروستكردنى پەيوەندييە كەسييەكان لەگەڵ بباتەسەر، ئێشتاش ميكانزمى پێويستى بۆ تەمەنى سياسەتى دەرەوەى لەبەردەستە، سياسەتى دەرەوە پێويستى بە عەقڵێك هەيە تواناى دەنگ بەخشين و دروستكردنى سياسەتى دەرەوەى هەبێت، ئەوەش بە چڕى لە هاكان فيدان هەيە، باشترە وەزيرانى دەرەوەى وڵاتانى تر، توركيا زۆر بە جددى وەربگرن. 

سەرچاوە: نون پۆست

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین