پەرلەمان لێكۆڵینەوە لەسەر سكاڵاكانی دژ بە وەزارەتی ژینگە دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بەگوێرەی نووسراوێكی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانى عێراق ، لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو سكاڵایانە پێكهاتووە كە لە دژی وەزارەتی ژینگە تۆماركراون.

ئەمڕۆ یەكشەممە شەشی ئابی 2023 نووسراوێكی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڵاوكراوەتەوە كە تێیدا باس لە پێكهێنانی لیژنەیەك دەكات لە پەرلەمان بۆ لێكۆڵینەوە لە سكاڵاكانی دژ بە وەزارەتی ژینگەی عێراق.

نووسراوەكە فەرمانی پەرلەمانی ژمارە 217 یە لە رۆژی سێی ئەم مانگە دەرچووە، ئەو لیژنەیەی پێكهاتووە، لە لایەن مقدام جومەیلی سەرۆكایەتی دەكرێت، هەر یەكە لە قەحتان عەدنان، خالید سەلیم، سەجاد سالم، عەمار جابر، تێیدا ئەندامن.

لە ناوەڕۆكی نووسراوەكە ناوەڕۆكی سكاڵاكان ئاشكرا نەكراوە. نزار ئامێدی لەسەر پشكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وەزیری ژینگەی عێراقە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین