کەشناسى هەرێم: شەپۆلێکى گەرما بەرەو ناوچەکەمان بەڕێوەیە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتى کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، شەپۆلێکى گەرما بۆ هەرێمى کوردستان بەڕێوەیە و کاریگەرى ئەو شەپۆلە تاوەکو ڕۆژى پێنجشەممە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت.

یەکشەممە (شەشى/ئاب/2023) کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "شەپۆڵێکى گەرما روو لە ناوچەکەمان دەکات سبەى ڕۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە دەست پێدەکات تاوەکو هەفتەى داهاتوو ئەو بارستە هەوایە گەرمە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە."

لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەى کەشناسى هاتووە، "ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما رۆژى پێنج شەم دەگاتە ئەوپەڕى بەهێزى خۆى پێشبینى بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر 47 پلەى سیلیزى،  سلێمانى 45 پلەى سیلیزى دهۆک 46 پلەى سیلیزى کرکووک 50  پلەى سیلیزى و هەڵەبجە 47 پلەى سیلیزى ئیدارەى گەرمیان نزیک دەبێتەوە لە 51 پلەى سیلیزى ئیدارەى ڕاپەڕین 45 پلەى سیلیزى وە ناوچە شاخاویەکان لە سەرووى 42 پلەى سیلیزى دەبێت."

هەروەها دەشڵێت، "ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە سەرووى 34 پلەى سیلیزى دەبێت . ئەم شەپۆڵى گەرمایە ماوەى مانەوەى بۆ چەند ڕۆژێک درێژدەبێتەوە بۆیە جیاوازە لە شەپۆڵەکانى تر ئەمەش وا دەکات هەرێمى کوردستان و ناوچەکە لە ژێر شەپۆڵێکى گەرماى چەند ڕۆژە بێت." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین