باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا لە عێراق سوپاسى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

باڵیۆى یەکێتیى ئەوروپا لە عێراق دواى کۆتاییهاتنى ئەرکەکەى لە عێراق، سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات و سوپاسى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان دەدات.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (سێى/ئاب/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكى ماڵئاواييدا له‌گه‌ڵ ڤيله‌ ڤاريۆلا، باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌ عێراق كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ى به‌ كۆتا دێت، "سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوویدا بۆ خواست."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لاى خۆيه‌وه‌ ڤاريۆلا "سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاريكارى و پشتيگرييان له‌ ئه‌ركه‌كه‌يدا و هيواى خواست هه‌مان ئاستى هاوكارى له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین