حکومەتى هەرێم: بەغدا (598) ملیار دینارى بۆ هەرێم نارد کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتى عێراق بڕى (598) ملیار دینارى خستە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى و ئابوورى.

ڕۆژى چوارشەممە (دووى/ئاب/2023) حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا، "بڕی 598 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی کوردستان نێردرا."

هاوکات پێشەوا هەورامى، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی ڕاسپارد، بەخێرایی خشتەی مووچە ڕابگەیەنن و دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت و ئەو کورتهێنانەشی هەیە پڕبکرێتەوە."

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەوەى خستەڕوو، "بۆ دابینکردنی مووچە پێویستیمان بە (912) ملیار دینارە کە لەعێراقەوە بێت، بەڵام نەک شایستەی دارایی نەنێردرا تەنانەت پارەی پێویستی مووچەش نەنێردراو تەنها (598) ملیار دینار واژۆی لەسەرکراوە کە بنێردرێت بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان"

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین