سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا سەرەخۆشى لە بنەماڵەى (ته‌ها سۆفی) دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بەبۆنەى کۆچى دواییکردنى (ته‌ها سۆفی عه‌لی گه‌زنه‌یی) سەرەخۆى لە بنەماڵەکەیان دەکات و هاوخەى خۆى لەگەڵیان دەربڕى.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (29/تەمموز/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى‌ ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو تاها سۆفى، براى خوالێخۆشبوو فه‌ر‌سه‌ت سۆفى، پارێزگارى پێشووى هه‌ولێر كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى.

هەروەها سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "هيواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و دلۆڤانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت."

هاوکات لاى خۆیانه‌وه‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو، "سوپاس و پێزانینیان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین