عێراق: تا ساڵێكی تر گەنمامان هەیە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بەڕێوبەرایەتی بەرهەمی دانەوێڵە لە عێراق رايگەیاند، بەرهەمی ناوخۆیی گەنمی عێراق گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 200 هەزار تۆن ، بۆیە تا تەمووزی 2024 بەشی عێراق دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تەمووزی 2023 خالید ئیسماعیل نەداوی بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمی دانەوێڵە ئاشكرای دەكات، بەرهەمی ئەمساڵی گەنم گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 200 هەزار تۆن. ئەمە لە كاتێكدایە عێراق ساڵانە پێویستی بە چوار ملیۆن و 600 هەزار تۆن گەنم هەیە، بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی ناوخۆ.

ئەو بەرپرسە روونی دەكاتەوە، ئەم بڕەی ئێستا هەیە تا مانگی تەمووزی 2024 بەشی پێویستییە ناوخۆییەكانی عێراق دەكات. ئاشكرایشی دەكات لەسەرەتای ئەمساڵ تەنیا 100 هەزار تۆن گەنم لە كۆگاكان هەبوو، بۆیە عێراق گرێبەستێكی كرد بۆ هاوردەكردنی ملیۆنێك تۆن گەنم تا لەگەڵ گەنمی ناوخۆی تێكەڵ بكرێت و بەشە ئاردی هاووڵاتیانی پێ دابین بكرێت.

پێشتر بەگوێرەی راپۆرتێك دەركەوتبوو، عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە نەبوو كە بە كشانەوەی رووسیا لە رێككەوتنی هەناردەكردنی دانەوێڵە زیانیان بەردەكەوێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین