ئەمڕۆ شاندێکى حکومەتى هەرێم دەگاتە بەغدا
نوچەنێت:
سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و عێراق بۆ تاوتوێکردنى پەیوەندییەکانى هەولێر-بەغدا پەیوەندییەکى تەلەفۆنى ئەنجام دەدەن و ئەمڕۆش شاندێکى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە (26/تەمموز/2023) پێشەوا هەورامى، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی پەیوەندی هەردوو سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی و بەرێز محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات."
بەپێى زانیارییەکان، ئەوش شاندەى هەرێمى کە ئەمڕۆ سەردانى بەغدا دەکات، ئەولویەتى کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکوومەتى عێراق پرسى بودجە و مووچەى هەرێمى کوردستان دەبێت.
هەفتەى ڕابردوو شاندى هەرێمى کوردستان لە بەغدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و دواتر د. ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران ڕایگەیاند، "لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق درێژە بە کۆبوونەوەکانمان دەدەین، بەو ئامانجەی لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق و مووچەی مووچەخۆران بگەینە رێککەوتن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment