پۆلیسى سلێمانى ئافرەتێک بە تۆمەتى هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى وێنەى تایبەتى کەسێک دەستگیرکرا هەواڵ

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى، ئافرەتێکیان دەستگیرکرد، کە "ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەكه‌سێك" كردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (25/تەمموز/2023) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، تاوانبارێکیان  لەلایەن پۆلیسی‌ سه‌یدسادق ده‌ستگیركردووە کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەكه‌سێك کردبوو.

بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیس،دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵا له‌سه‌ر كچێك تۆمار دەکات كه‌ له‌ڕێی‌ "تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆی‌ تایبه‌تی‌ لێده‌كات ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی‌ نه‌داتێ."

پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، دواى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون "توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقه‌وە له‌یه‌كێك له‌سیتییه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دەستگیربکرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر موبایل‌و لاپتۆپی‌ تۆمه‌تباردا."

هاوکات "تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە كه‌ له‌ڕێی‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ فریوداوه‌و دواتر له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆی‌ تایبه‌تیدا داوای‌ بڕێك پاره‌ی‌ لێكردوون."

پۆلیسى سلێمانى دووپاتى دەکاتەوە، تۆمەتبار (ف، ر) به‌ناسنامه‌ عه‌ره‌ب بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی(2) لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین