چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

سیهام میران – نوچەنێت

بەپێ راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمان بریاره‌ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمان دانیشتنێك بکات، تاوتوێ و خوێندنه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ یاسا بكات.

ئەمرۆ دووشەممە پێنجی نیسان، سەرۆکایەتی پەرلەمان لە راگەیێندراوێکدا داوا دەکات پەرلەمانتاران لە دانیشتنێك ئاما دەبن، كه‌ دانیشتنی ژمارە ٦ی ئاسایی خولی سێیەمی بەهارە دەبێت.

به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوه‌كه‌ كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1. پێشنیازەیاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
2. پێشنیازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

سێیەم: خستنەڕووی بیرۆكەی بەڕێز پەرلەمانتار (مەم بورهان محمد) پەیوەست بە (حكومڕانیی بیرۆكراسی) بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین