سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی جه‌نه‌رال ماتیۆ ماركفارلن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشەمەرگە كرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/تەمووز/ 2023) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ و ڕێكخستنی پێشمه‌رگه‌ و كێشه‌ و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می‌ تاوتوێ كرا و بیروڕایان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان ئاڵوگۆڕ كرد.

سەبارەت بە كۆبوونەكە هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ پرۆسه‌ی یه‌كخستن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ و چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌ بۆی دانراوه‌، وه‌ک پێویست به‌ڕێوه‌نه‌چووه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی خرانه‌ به‌ر باس.

لەبەرانبەردا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سەر ئەوه‌ كرده‌وه‌، كه‌ وێڕای هه‌موو كێشه‌ و به‌ربه‌سته‌كان، هه‌موو هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌ و سوپاسی ڕۆڵ و هاندانی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ كرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین