لە هەرێمى کوردسان نوێکردن و دەرهێنانى پاسپۆرت بە دیجیتاڵى دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

نوێکردنەوە و دەرهێنانى پاسپۆرتى عێراقى لە هەرێمى کوردستان بە دیجیتاڵى دەکرێ و لەمەودوا دەبێتە سیستەمێکى ئەلیکتڕۆنى.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/تەمموز/2023) بە دیجیتاڵکردنى نوێکردنەوە و دەرهێنانى پاسپۆرت لە هەرێمى کوردستان دەکەوێتەبوارى جێبەجێکردنەوە و سیستەمەکە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە سیستەمى گشتیى پاسەپۆرتى عێراقى.

عەقید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە کوردستان24ی ڕایگەیاند، رۆژی سێشەممە سیستەمی ئەلیکترۆنی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەوێتەکار و 

پاسپۆرتە نوێیەکە پێشکەوتووە و کوالێتی زۆر بەرزە، تەزویر ناکرێت و کەس ناتوانێ لەجیاتی کەس بەکاری بهێنێت.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی زیاتر ڕوونیدەکاتەوە سەبارەت بە کوالێتییەکە، ئەو پاسەپۆرتە ئەلیکتڕۆنیە کوالێتیەکى لە ئاستێکى زۆر بەرزى هەیە و تێکەڵێکە لە پاسەپۆرتى وڵاتانى ئەوروپا و ئەمەریکا، لە فڕۆکەخانەکان  ناچێتە پشکنین، تەنها لەسەر ئامێرێک دادەنرێت و خۆى زانیارییەکانى ناو دەبێتەوە. 

ئەو کەسەى پاسەپۆرت دەردەهێنێت یان نوێى دەکاتەوە، بۆ ڕاییکردنى کارەکەى تەنها پێویستى بە کارى نیشتمانى و زانیارى.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین