حکومەتى هەرێم لە بارەى چەکى بێ مۆڵەت دوایین بە هۆشدارى هاووڵاتییان دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەرێمى کوردستان دوایی هۆشدارى بە هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان و دەڵێت، (21)ـى تەمموز دوایین مۆڵەت بۆ تۆمارکردنى چەکى هاووڵاتییان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (12/تەمموز/2023) موقەدەم کارزان ئەمیر، وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ڕۆژى (21)ـى (7-2023) دوایین مۆڵەتە بۆ ئەو کەسانەى  چەکیان هەیە و تاوەکو ئێستا چەکەکانیان تۆمار نەکردووە، هەر کەسێک لە دواى ئەو مۆڵەتە هەر کەسێک چەکى بێ مۆڵەت هەڵگرێت دەستگیر دەکرێ و بە گوێرەى یاسا مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت.

وتەبێژى پۆلیسى هەرێمى کوردستان ڕەتیدەکاتەوە ماوەى تۆمارکردنى چەکى بێ مۆڵەت درێژکرابێتەوە.

سەبارەت بە مەرجەکانى هەڵگرتنى چەک موقەدەم کارزان ئەمیر دەڵێت، ئەو کەسەی چەک هەڵدەگرێت، دەبێت تەمەنی لە (21) ساڵ کەمتر نەبێت و کێشەی دەروونی و جەستەیی نەبێت، پێشینەی تاوان و ئەمنیی نەبێت، هەروەها پاساوێکی گونجاوی هەبێت بۆ هەڵگرتنی چەک.

بەپێى یاساى هەڵگرتنى چەکى، زیندانى دەکرێ و ماوەکەى لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها پێبژاردنێک لە دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین