توركیا داوای گردبوونەوەیەكی هەرێمایەتی بۆ عێراق دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیاندووە، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاكان فیدان هاوتا توركەكەی كۆبووەتەوە و لە كۆبوونەوەكە فیدان داوای گردبوونەوەیەكی هەرێمایەتی لە پێناو عێراق كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە شەشی تەمووزی 2023 لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان لە پەراوێزی كۆنگرەی وڵاتانی بێلایەن، فوئاد حوسێن و هاكان فیدان كۆبوونەتەوە و بەگوێرەی راگەیێندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە كۆبوونەوەكە باس لە بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان عێراق و توركیا كراوە.

لە كۆبوونەوەكە باس لە چەندان تەوەری تری سیاسی و ئابووری و ئەمنی كراوە. لە راگەیێندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هاتووە وەزیری دەرەوەی توركیا داوا دەكات گردبوونەوەیەكی هەرێمایەتی لە پێناو عێراق هەبێت.

عێراق كۆمەڵێك دۆسیەی ئاڵۆزی لەگەڵ توركیا هەیە، لەوانە كەمكردنەوەی ئاوی دیجلە و فوڕات لەلایەن توركیاوە، هەروەها هێرشكردنە سەر سنوورەكانی عێراق بە بیانووی بوونی پاكەكە لەناو خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین