دژە تیرۆر راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچەنێت

دژە تیرۆری كوردستان لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجی/ تەمووز/ 2023) دژە تیرۆری كوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوركردەوە،لە بەشێكی ئەو راگەیێندراوە هاتووە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە جگە لە زیانی ماددی خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە..

دەقی راگەیێندراوی دژە تیرۆری كوردستان:

ڕاگەیەندراوێک لەبارەی هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنوور لە ناوەندی قەزای باتیفا

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تەممووزی 2023 کاتژمێر 14:25، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە جگە لە زیانی ماددی خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.

درۆنەکە لەنێوان گوندی دووکەرێ و بەروشکا سەعدوونی لە سنووری قەزای باتیفاوە ئاراستە کراوە و لەو ناوچەیەش چەکدارانی پەکەکە تێیدا بوونیان هەیە.

دژەتیرۆری کوردستان

5ی تەممووزی 2023

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین