سبەى یەکەم کاروانى حاجییانى کورد دەگەنەوە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، یەکەم کاروانى جیانى کورد بۆ هەرێمى کوردستان، لە رێگەوەن و گەیشتوونەتە عەرعەر لە ڕێگەى وشکانى گەیشتنەوە سەر سنووری عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى/تەمموز/2023) نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی ڕاگەیاند، یەکەم کاروانى حاجییانى کورد لە سعوودیە بە ڕێکەوتوون و گەیشتوونتەوە ناو خاکى عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، ژمارەى ئەو حاجییانەى لە رێگەی وشكانی چوون بۆ جێبەجێکردنى فەریزەى حەج (690) هاووڵاتیین، سبەی چوارشەممە بگەنەوە هەرێمی کوردستان.

وا بڕیارە ڕۆژى هەینى (7-7-2023) یەکەم کاروانى حاجییانى کورد لە ڕێگەى فڕۆکەکەوە بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین