پلەى ژمارەیەک ئەفسەرى وەزارەتى پێشمەرگە بەرزکرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان، پلەى ژمارەیەک ئەفسەرى هێزەکانى پێشمەرگە بەرزدەکاتەوە و دەڵێت، "ئەو خشتەیە خشتەی نەورۆزی ساڵی (2022)ەوە پلەبەرزکردنەوە لە پلەی مولازمی یەکی تێدایە تاوەکو پلەی لیوا."

ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى/تەمموز/2023) بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان، کە واژۆى شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەى لەسەرە، پلەى (373) ئەفسەری هێزەکانى پێشمەرگە بەرزکرایەوە.

 لە نووسراوەکەدا هاتووە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە 128 لە 11-4-2023 و لەبەر رۆشنایی نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 1197 لە 20-3-2023 و فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  ژمارە 2691 لە 3-7-2023، ئەم فەرمان گوزارشت لە ڕێکەوتى شایستەبوونییانەوە جێبەجێ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین