کەشناسى هەرێم: شەپۆلێکى گەرما بەڕێوەیە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوومەرلەزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، شەپۆلێکى گەرما لە کۆتایی ئەم هەفتەیە ڕوو لە هەرێمى کوردستان بکات و دەشڵێت، لە ئیدارەى گەرمیان (44) پلەى سیلیزى دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى/تەمووز/2023) کەشناسى هەرێم ڕاگەیاند، "بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە ماوەى ڕۆژانى چوارشەم پێنج شەم هەینى ڕادەى بەرزبوونەوەى بەرزترین پلەکانى گەرما بە (2-4) پلەى سیلیزى دەبێت."

سەبارەت بە سەنتەرى  پارێزگا و ئیدارەکان دەڵێت، "سەنتەرى پارێزگاکان لە سەرووى 41 پلەى سیلیزى ئیدارەى گەرمیان لە سەرووى 44  پلەى سیلیزى ناوچە شاخاوییەکان لە نێوان (36-40) پلەى سیلیزى ناوچە سنوورییەکان لە نێوان (28-32) پلەى سیلیزى دەبێت، کاریگەریى قووڵ بوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى کاریگەرییەکەى تا ڕۆژى شەممە بەردەوامى دەبێت پاشان پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەى سیلیزى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت."

سەبارەت  بە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوى سبەى چوارشەممە بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر : 44 

سلێمانی : 43

دهۆک : 43

کەرکوک : 46

هەڵەبجە : 44

زاخۆ : 43

سۆران : 43

گەرمیان : 47

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین