عێراق 10 ملیار دۆلاری ئێرانی داوەتەوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە سێی تەمووزی 2023 یەحیا ئال ئیسحاق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی كە لە ماڵپەڕی بەغداد تودەی عێراقی بڵاوكراوەتەوە، ئاشكرای كردووە عێراق 10 ملیار دۆلاری داوەتەوە ئێران كە وەك قەرزی گازی سروشتی و سووتەمەنی لە ئەستۆی بوو.
ئەو پارەیە بۆ بانكی بازرگانی عێراق ناسراو بە TBI گوێزراوەتەوە تا ئێران پێداویستی سەرەكی و دەرمانی پێ بكڕێت.
هاوكات ئاژانسی میهری ئێرانی ئاشكرای كردووە ئەمڕۆ عەلی باقری بریكاری وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەكات بۆ ئەوەی گەڕی پێنجەمی كۆبوونەوكانی لیژنەی سیاسەتی هاوبەشی ئێران و عێراق بكات. كە دوایین كۆبوونەوە لە 2019 بوو.
چەند هەفتەیەك فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، گفتوگۆی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكنی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كرد، رەزامەندی ئەوەی لێ وەرگرت عێراق بڕێك لە قەرزەكانی بە ئێران بداتەوە (كە ئەو كات گوترا دوو ملیار و 760 ملیۆن دۆلارە)، كە بەگوێرەی سزاكانی سەر ئێران ئەمە ناكرێت، بەڵام دواتریش كۆشكی سپی دووپاتی كردەوە ئەم رێگەپێدانە تەنیا بۆ كڕینی پێداویستی سەرەكی و دەرمانە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment