ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەی (12)ـى ئامادەیی رادەگەیێندرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12)ـی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا رادەگەیێنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (سێى/تەمووز/2023) وەزارەتى پەروەردە بڵایکردەوە، ئەمشەو "بە ئـامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا، ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی/ وێژەیی/ پیشەیی) ڕادەگەیەنرێت."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى پەروەردە لە کاژێر (08:30) خولەکی شەوی دووشەممە، لەم لینکەوە ئەنجامەکان بەردەست دەبن و کاتژمێر (10:30) خولەک لە ماڵپەڕ سۆما لەم لینکەدا کارا دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین