دەزگای ئاسایشی هەرێم زیندانییەکى هەڵاتوو دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

دەزگاى ئاسایشى گشتى ڕایگەیاند، بە هاوکارى ئاسایشى سلێمانى تۆمەتبارێکى هەڵهاتوو لە زیندان، کە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر لە سلێمانى دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووى/حوزەیران/2023) بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، بەهاوکاری ئاسایشی سلێمانی، "تۆمەتبارێکی هەڵهاتووی بازرگانی ماددەی هۆشبەر، دوای ڕووبەڕوبونەوە لە شاری سلێمانی دەستگیرکرد."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى دەزگاى ئاسایشى هەرێم، دوای ئەوەی هێزە ئەمنەیەکانی شاری خانەقین زانیاری بە ئاسایشى سلێمانى دەدەن، لەسەر هەڵهاتنی تۆمەتبارێک "بەناوی (ح،خ،م) لە زیندانی پۆلیسی خانەقین، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی ئاسایش دوای بەدەستخستنی زانیاری وورد و بەدواداچوون توانرا شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت و بەکەمتر لە (٢٤) کاتژمێر دوای ڕووبەڕوبونەوە لەگەڵ هێزەکانمان توانرا بە برینداری دەستگیربکرێت."

دەشڵێت، "لە ئێستادا تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و پاش تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێتەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین