سەرۆك وەزیرانی سوید داوای هێروركردنەوەی دۆخەكە دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای ئەوەی بەهۆی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید هێرشكرایە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكە لە بەغدا، لەبەرانبەردا ئۆڵڤ كریسترسۆن، سەرۆك وەزیرانی سوید داوای هێوركردنەوەی دۆخەكە دەكات.

ئەمڕۆ هەینی (30/ حوزەیران/ 2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە سەرۆك وەزیرانی سوید لەدوای هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا رایگەیاند، پێویستە ئێمە لە سوید هێورتر بین، ئەو دۆخە لەڕووی سیاسییەوە دۆخێكی جددیە و پێویست بە سووكایەتی خەڵكانی تر ناكات.

سەبارەت بە رێگەدانەش ئۆڵڤ كریسترسۆن جەختی لەسەر ئەوەكردۆتەوە، كە ئەو رێگەدان بە سووتاندنی قورئان یاساییە، بەڵام گونجاو نییە.

دەربارەی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا سەرۆك وەزیرانی سووید ئاماژەی بەوە كرد، ھێرشكردنە سەر باڵەخانەی باڵیۆزخانەكەمان لە عێراق هەرگیز جێگەی قبووڵكردن نییە.

لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان هاووڵاتیەكی بە رەگەز عێراقی بەناوی سەلوان مۆمیكا تەمەن (37) ساڵ لە شاری ستۆكهۆڵم لە سوید لە بەردەم مزگەوتی گەورەی ئەو شارە قورئانی پیرۆزی سوتاند، ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیەوە هێنا. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین