سەرۆک بارزانى: هیوادارم جەژنى قوربان ببێتە هۆی سەقامگیری لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان
نوچەنێت:
سەرۆک مەسعود بارزانى بە بۆنەى جەژنى قوربان پیرۆزبایى لە موسڵمانانى جیهان و عێراق دەکات و دەشڵێت، "لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت."
ئێوارەى ئەمڕۆسێشەممە (27/حوزەیران/2023) سەرۆک بارزانى پەیامێکى بڵاوکردەوە و ڕاگەیاند، "هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان."
دەقى پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بن.
مسعود بارزانی
27ی حوزەیرانی 2023
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment